تەندروستی جیهانی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بە بازرگانی ئاژەڵ لە چین دەبەستێتەوە

لڤین:

شارەزایانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای سەردانیان بۆ وڵاتی چین و لێکۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی، پێیان وایە بنەڕەتی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا  ببەسترێتەوە بە بازرگانی ئاژەڵی چینەوە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێک بڵاوبکرێتەوە کە پێشتر پسپۆڕانی تەندروستی جیهانی کە سەردانی شاری وۆهانی چینیان کردبوو ئامادەیان کردووە.

ئەو دەرەنجامانەی لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە ئەنجامی کۆتایی نییە، بەڵام بە وتەی ئاژانسەکە ڕاپۆرتەکە چیرۆکێکی تیادایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە بنەڕەتدا هاوشێوەی ئەو ڤایرۆسە بێت کە بە( SARS ) ناسراوە، لە ڕێگەی مامەڵە بچووکەکان بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە.

پیتەر دەزاک، پسپۆری ئاژەڵناسی بەریتانی، کە لەگەڵ شارەزایانی دیکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە سەردانی چینی کردبوو دەڵێت: لە بازاڕی وۆهان ئاژەڵ دەفرۆشرێت کە دەکرێت تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەمەکوێرەکانەوە بێت و بە مرۆڤەکاندا تێپەڕێت.

دەزاک، وتیشی “دەرەنجامی ناوەندی لەم قۆناغەی کارەکە کە بێگومان هێشتا تەواو نەبووە، هەمان ئەو ڕێڕەوەیە کە سارس تێیدا دەرکەوت بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆرونا ئامادە بوو” زانا بەریتانییەکە باوەڕیوایە زانیاری زیاتر لەسەر بنەڕەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا دەردەکەوێت.

هاوکات دۆمینی دوایەر، پسپۆری مایکرۆبایۆلۆجی ئوسترالی، کە لە گروپی پسپۆڕانی رێکخراوەکە بووە کە سەردانی چین-یان کردووە، گریمانەی ئەوە دەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا دەست بکات بە بڵاوبوونەوەی لە ئاژەڵێکی تووشبوو لە وۆهان و دواتر پەرەیسەندبێت.

لە 14 ی کانوونی دووەم پسپۆڕانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO گەیشتنە شاری وۆهانی چین بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای گەیشتنیان بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە کران و لەو ماوەیە ڕاوێژی ڤیدیۆییان لەگەڵ هاوتا چینییەکانیاندا دەکرد.

پسپۆڕان سەردانی بازاڕی خواردنی دەریایی هوانان-یان کرد لە وۆهان، کە سەرەتا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە مانگی 12ی ساڵی 2019 تیادا تۆمارکرابوو، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی نەخۆشی هەوکردن لە شارەکە و پەیمانگای وۆهان بۆ ڤیرۆلۆجی کرد.

نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی 9 ی شوباتدا ڕایانگەیاند ئەوان تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو بە دەست بهینن، گەرچی لە چوارچێوەی کاری هاوبەش لەگەڵ هاوکارە چینیەکانیان، توانییان گریمانە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسیکۆرۆنای نوێ دیاری بکەن .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button