فیگەن یوکسەکداغ پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بۆ نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند هیوادارە هێرشی داخستنی هەدەپە کۆتایی تەمەنی تاریک و چەوسانەوەی پارتەکەی ئەردۆگان بێت.

فیگەن یوکسەکداغ لە نامەیەکدا لە زیندانەوە نەورۆزی پیرۆزکرد و وتی: هەدەپە بە بەرزی وەستاوە! هیودارم هێرشی داخستنی ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی تەمەنی تاریک و چەوسانەوەی ئاکەپە – مەهەپە.

هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە زیندانی کاندیرا زیندانیکراوە، لە هەژماری تویتەرەکەیدا دەربارەی بڕیاری داخستنی هەدەپە و نەورۆزتویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەدەپە هیوا و خۆڕاگریی هەموو کۆمەڵگایە، ئەگەر سیناریۆ تاریکەکان، پیلانە پیس و بێ ئەخلاقەکان پێکەوە کۆبنەوە ناتوانن ئەو هیوا و بەرخۆدانە تێک بشکێنن.

ئەو کە لە رێیی پارێزەرەکانیەوە تویتەکەی ناردووەتە دەرەوە وتیشی: با هەموو کەس ئەوە بزانێت سەرەڕای هەموو چەوسانەوە و سەختییەک، ئێمە لە نەورۆزداین، ڕۆژی نوێیە ئێمە باوەڕمان بە سبەینێ هەیە لە شەڕی ژنان، لە خۆشەویستیی و ئازادیی گەلدا ئێمە، نەورۆزی من پیرۆز، ڕۆژی دایک پیرۆز.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button