پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ پێچەوانەی سەرۆکی حزبەکەی لە نەورۆز دەدوێت
لڤین:
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری پێچەوانەی سەرۆکی حزبەکەی لە بارەی جەژنی نەورۆز دەدوێت و رایگەیاند نەورۆز نە جەژنە و نە پەیوەندی بە قەومی كوردەوە هەیە.
هەورامان گەچێنەیی، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: بە کورتی و پوختی نەورۆز نە جەژنە و نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە، بڕواداران تەنها و تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان و هەردووکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە دیاریکراوە.
ئەوەس دوای ئەوە هات کە دوێنێ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، لەبارەی ئاگرکردنەوەی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە تیایدا وتی: ئاگر كردنه‌وه چ له‌رۆژى نه‌ورۆزدا وه‌ك یادێكى نه‌ته‌وه‌یی، چ له‌هه‌ر رۆژێكی دیكه‌دا، وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌ڵس و كه‌وته‌كان ره‌وایه، چونكه هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى نییه.
پەیامی عەلی باپیر