حه‌لبوسی: بە کوردی پیرۆزبایی نەورۆز لەگەلی لە کوردستان دەکات

لڤین:
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌لی كوردستان دەکات و دەڵێت: خوازیارهم ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هۆی به‌دیهێنانی ئامانج و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییەکان.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی نەورۆزی به زمانی كوردی بڵاو کردەوە و نووسیویتی: “پیرۆزبایی لەگەلی عێراقمان لە کوردستان و سەرجەم ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز دەکەین، خوازیارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستی نیشتمانی له یه‌كێتی هه‌ڵوێست و ئامانجه‌كان لەبەرەنگابونەوەی ئاڵنگارییەکاندا”.