لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ 37 وڵات دەرچوو

لڤین:
وتەبێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاردراوه به لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی 37 وڵات.
لیوا خالید موحه‌نا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ عێراق، رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی 37 وڵات به‌مه‌به‌ستی چونه ناو عێراق ده‌ركردوه، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی دروسته بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنای بیانی و پاڵپشتیكردنی ئابووریی عێراق، له 15ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بڕیاره‌كه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕوونیشیکردوەتەوە کە ئه‌م بڕیاره بازرگان و كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ژاپۆن، كۆریای باشور، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، نیوزلاند و سویسرا ده‌گرێته‌وه، پاره‌ی ڤیزایان لێوه‌رناگیرێت، ته‌نها 75 دۆلار پاره‌ی رسوماتیان له‌به‌رامبه‌ر دوو مانگ مانه‌وه له عێراق لێوه‌رده‌گیرێت.