نهێنییە شاراوەکانی رێککەوتنی پارتی و موقتەدا لەسەر پشکی هەرێم

لڤین:

دوای چەند مانگێک گفتوگۆی بەردەوام و ئاڵۆز لە نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا، دواجار شەوی هەینی ١٩ی ئاداری ٢٠٢١، لێکتێگەیشتنێک لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا هاتە ئاراوە، هەرچەندە تەواوی کوتلە شیعییەکان لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنە کۆ دەنگ نەبوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لڤین لە ناو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستی کەوتووە، ئەو رەشنووسەی بۆ لیژنەی دارایی لەسەر پشکی هەرێم ئامادەکراوە بەمشێوەیە دەبێت.

– حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت ئەو نەوتەی دەریدەهێنێت لە کێڵگەکانی کە بە 460 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنرێت، بیداتە سۆمۆ، دوای لێدەرکردنی بڕی پێویست لە نەوت بۆ پڕکردنەوەی کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، بەکارهێنانی ناوخۆ و پتڕۆدۆلار، بە مەرجێک ئەو بڕەی دەیدات بە سۆمۆ کەمتر نەبێت لە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بە نرخی سۆمۆ.

– بڕگەی سەرەوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.

– حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە خەزێنەی دەوڵەت بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی و هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ چاودێری دارایی هەرێم ئەو داتایانە وردبینی دەکات کە هەرێم پێشکەشی دەکات.

– لە حاڵەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی سەرەوەدا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت شایستە داراییەکانی هەرێم بدات کە لەم یاسایەدا هاتووە.

– حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت هەتا 30/ 6 / 2021 لیستی میلاکی هەموو مووچەخۆرانی سەربازیی و مەدەنی بداتە وەزارەتی دارایی عێراق، دوای وردبینیکردنی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هەماهەنگی دیوانی چاودێری دارایی

بەپێی ئەو لێکدانەوانەی بۆ ئەم ڕەشنووسە کراوە، حکومەتی هەرێم هاوشێوەی ساڵانی رابردوو نەوتی خۆی هەناردەدەکات و لە بەرانبەردا بەغدا بڕێک داهاتی دەداتەوە دەست هەرێمی کوردستان.

ئەوەش بووەتە جێگەی رەخنەی توندی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی هیوا و پێیان وایە هاوشێوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم و بەدیارییکراوی پارتی مامەڵە بە سیاسەتی نەوتی هەرێمەوە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، هەرچەندە رێککەوتنەکە لەلایەن شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانییەوە ئەنجام دراوە، بەڵام لە پشتەوەی گفتوگۆکان رێککەوتنێکی سیاسیی پێشوەخت ئامادەیە کە پارتی و سەدر ئەنجامیان داوە بە ئامانجی هێشتنەوەی دۆسیەی نەوت لە ژێر دەستی پارتیدا.

پارتی ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە وەک تا مەرجەعی شیعەکان مامەڵە لەگەڵ موقتەدا سەدردا بکات لە بەرانبەردا سەدریش لە پرسەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پشکە وزارییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق و دۆسیەی نەوت لە بودجەی گشتیدا بەرانبەر پارتی نەرمی بنوێنن.

بەپێێ ئەو زانیاریانەی لڤین دەستی کەوتووە، شاندی پارتی لەمساڵدا زیاتر لە ١٤ جار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو تەنازۆلاتێکی سیاسیی نیشانداوە تەنها بە ئامانجی ئەوەی دۆسیەی نەوت لە دەست پارتیدا بمێنێتەوە.

جیا لەوە ئێستا مەترسی ئەوە دەکرێت ئەو رێککەوتنە دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بهێڵێتەوە ئەوەش لەبەرئەوەی خواستی لایەنە شیعەکان و پارتی دیموکراتی تێدا جێکراوەتەوە کە یەکەمیان داوای ڕادەستکردنی تەواوی نەوتی هەرێم دەکات دووەمیشان داوای رادەستنەکردنی دەکات.

چونکە رێککەوتنەکە ئەوەندەی باس لە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت دەکات ئەوەندە باس لە ڕادەستکردنی خودی نەوتەکە ناکات، داهاتەکەش پێویستە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ ڕادەست بکرێت.

هەر بۆیە پەرلەمانتارانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و لە بەغدا نیگەرانن لەو رێککەوتنەو مەترسی ئەوەیان هەیە دۆخی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی ئێستا هەیە گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button