تەندروستی کۆیە لە بارەی دەرزی لێدان بە هەڵە لە نەخۆشێک روونکردنەوە دەدات

لڤین:
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژنێک دۆخی تەندروستی تێکچوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی “مردنی” بڵاوکرایەوە کە دوورە لەراستییەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەو نەخۆشە لە یەکێک لە نۆرینگە لاكۆڵانەكانی كۆیە بەهەڵە دەرزی لێدراوە کە هەستیاری بۆ دەرمانەکە هەبووە، بۆیە کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە دۆخی تەندروستی تێکچوە و هۆشی نەبووە.
ئەوەشی راگەیاندووە ئەو نەخۆشە لە نۆڕینگە لا کۆڵانەکە تووشی هەستیاری توند بووە بە یەكێك لە دەرزییەكان، سەرەرای تووشبوونی بە هەستیاری هەمان دەرزی بۆ جاری دووەم بەكاریهێناوە و لە جاری دووەمدا زۆر تووندتر تووشی هەستیاری بووە.
ئەوەشی راگەیاندووە، كاتێك ئەم نەخۆشە دەگاتە نەخۆشخانە لە هۆش خۆی چووەو پاستانی خوێنی لە خالی سفر بووە و لێدانی دلی زۆر سست بووە Anaphylactic shock ، هەروەها چارەسەر پێویستی لە بەشی فریاكەوتنی كۆیە بۆكراوە بە شێوەیەك كاتێك رەوانەی هەولێر كراوە پەستانی خوێن و لێدانی دلی بە شێوەیەكی بەرچاو باشتر بووە پێش ئەوەی بچێتە ناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات “دكتۆر و كارمەندی بەشی فریاكەتن چاودێری نەخۆشەكەیان كردووە تا گەیاندنی بە هەولێر، هەروها فایلی نەخۆش لای ئێمە پارێزاوە کە چ چارەسەرێکی بۆ کراوە، بەهیوای چاکبونەوە بۆ ئەو نەخۆشە”.