دەوڵەت باخچەلی بۆ گول: زۆر ناڕەحەتی بچۆرە پاڵ هەدەپە
لڤین:
سەرۆکی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا پەیامێکی ئاراستەی سەرک کۆماری پێشووی وڵاتەکەی کرد و وتی، ئەگەر زۆر ناڕەحەت بێت، ئەوە باشترە بچێتە پاڵ هەدەپە یان جەهەپە، مەجەڵ سەرقاپی خۆی دەدۆزێتەوە.
دەوڵەت باخچەلی، سه رۆکی مەهەپە بەرامبەر بەو لێدوانەی عەبدوڵا گول، سەرۆک کۆماری تورکیا کە وتبووی: زۆر هەڵەیە کە شکات لە هەدەپە کراوە و ئەو ئەزموونەی رابردوو دەریدەخات کە ئەو جۆرە هەوڵانە بەسودن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی.
سەرۆکی مەهەپە لە تویتەردا ڕایگەیاند: ئامۆژگاریی من بۆ 11یەمین سەرۆک ئەوەیە، کە ئەگەر زۆر بێتاقەت بێت، ئەوە گونجاوە بۆی کە بچێتە ناو ڕیزەکانی هەدەپە یان جەهەپە. ئەو وتیشی: لە ڕاستیدا زۆر گونجاو دەبێت، چونکە مەنجەڵەکە سەرقاپەکەی خۆی دەدۆزێتەوە.