بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به گوڕی 7.2 پله ژاپۆنی هه‌ژاند

لڤین:
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز به گوڕی 7.2 پله ویلایه‌تی مییاگی له ژاپۆن هه‌ژاند و پێدەچێت تسونامی ڕوو بدات.
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن ڕایگەیاند كاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ به كاتی خۆجێیی له ناوچه ئاوییه‌كانی ویلایه‌تی مییاگی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 60 (شه‌ست) كیلۆمه‌تر له قوڵایی ژێر زه‌ویدا رویداوه.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای بومه‌له‌رزه‌كه پێده‌چێت تسونامی له ناوچه‌كه رووبدات و گەردەلولێكی به‌هێز كه‌ناره‌وه‌كانی ژاپۆن و كۆریای باشور و باكور بهه‌ژێنێت.
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن ئەوەشی وتووە کە بومه‌له‌رزه‌كە له سه‌رتاسه‌ری باكوری ژاپۆن هه‌ستی پێكراوە، تا ئێستا زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌که نه‌زانراوه، بەڵام بەپێی دیمە بڵاو کراوەکان پێدەچێت زیانێکی زۆری هەبوبێت.