فعلەن یەکێتی دژی لامەرکەزی و کۆڵەکەی سەرەکی پارتی بوو

وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەرکەوت شەمسەدین

هەرچەندە هێشتا بودجە دەنگی لەسەر نەدراوە و ململانێ بەردەوامە لە نێوان هاوپەیمانی هیوا و هێزەکانی دەسەڵات، بەڵام با لاتان رون بێت کە هەرچی برگەی تایبەت بە پێدانی دەسەڵاتی زیاترە بەپارێزگاکان و دەرهێنانی موچەخۆران لە دەستی حکومەتی هەرێم لە لایەن هاوپەیمانی هیوا وە لە پرۆژەکە جێگیرکراوە.
یەکێتی کە تادوێنێ بەڵێنی ئەوەی دابوو پشتیوانی پێشنیارەکانمان بکات (هەرچەندە ئێمە ئەمان زانی کە متمانەیان نییە) بۆ پێدانی رۆڵی زیاتر بە پارێزگاکان کە مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکەن، یەکێتی سەرەتا دەنگیدا و پاشان پاشگەز بوییەوە.
لە بابەتی گواستنەوەی موچە و میلاکی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بۆسەر بەغداد دیسان یەکێتی و پارتی پێکەوە دژی بوون بەڵام تا ئێستا ئەو برگەیە لە پرۆژەکەیا ماوە.

هەنێ وردەکاری تریش کە تایبەتە بە پترۆدۆلار و پەرەپێدانی پارێزگاکان دیسان ململانێی زۆری لەسەرە و پارتی و یەکێتی بە یەک تیم دژی هەنگاوەکانی ئێمەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button