بەهۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە ژنێک بێهۆش دەبێت و تەندروستی ناجێگیرە

لڤین:
بەهۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە ژنێک بێهۆش دەبێت و لە ئێستا تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
لە کۆیە بەهۆی لێدانی دەرزی بە هەڵە، ژنێک باری تەندروستی تێکچووە و بەپێی وتەی هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە، کە ماڵپەڕی ناس کوردی وتووە “دوێنێ ژنێک بەناوی (خەندە کاکەڕەش) کە توشی کۆرۆنا بووە، بە هەڵە و بەبێ پشکنینی پێشوەختە دەرزی لێ دراوە، بۆیە باری تەندروستیی تێکچووە و لەئێستادا بێهۆشە”.
ئاماژەی بەوەشداوە کە “هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆئەوەی زانیاری تەواو و دروست وەربگرن لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیە یاخود ئەو نۆرینگەیەی کە دەرزییەکەی بەکارهێناوە”.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا ئەو ژنە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و بێهۆشە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button