سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی نەورۆز لە کورد دەکات

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی نەورۆز دەکات و دەڵێت: “هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز”.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و بەشێک لە گەلانی جیهان دەکات ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت، چونکە لەکاتێکدایە کە شەڕی دژی کۆرۆنا بەردەوامە و داوادەکات خەڵک پابەندبێت بە رێکارە تەندروستییەکانەوە.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت: “هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز” هەروەها دەڵێت: “کۆمەڵگەکانی فارس، ئەفغان، کورد، زەردەشتییەکان، بەهایی و ناوەڕاستی ئاسیا و ئیسماعیلییەکان لە کەنەدا و جیهان ئاهەنگی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی نوێی فارسی دەگێڕن، ئەمە ئەو کاتەیە کە هاوڕێ و خێزانەکانە پێکەوە کۆدەبنەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button