لاهور شێخ جەنگی: ساڵی نوێی كوردی بكه‌ن به ساڵی پێكه‌وه هه‌ڵكردن
لڤین:
لاهور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند، هیوادارین كه‌س و لایه‌نه نیشتیمانیی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان، بە چاوی پەند وەرگرتنەوە تەماشای سروشت و بەهار و نەورۆز بکەن و ساڵی نوێی كوردی بكه‌ن به ساڵی پێكه‌وه هه‌ڵكردن.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
“جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له هه‌موو ئه‌و گه‌ل و مرۆڤه ئازادایخوازانه‌ی كه ساڵانه له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز دا، هیوا و په‌یمان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دیهێنانی به‌ها باڵاكان، نوێ ده‌كه‌نه‌وه. گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به رۆحی نه‌ورۆز، وره‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر تاریكی، فیداكاری بۆ رزگاربوون، نوێبوونه‌وه، گه‌شه‌كردن و ئازادی و دادپه‌روه‌رییه. هیوادارین كه‌س و لایه‌نه نیشتیمانیی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان، بە چاوی پەند وەرگرتنەوە تەماشای سروشت و بەهار و نەورۆز بکەن و ساڵی نوێی كوردی بكه‌ن به ساڵی پێكه‌وه هه‌ڵكردن، خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌دان به چاكه‌ی گشتی به‌رامبه‌ر یه‌كتر و به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان”.