بڕیارە ئەمڕۆ بودجەی عێراق پەسەند بکرێت
لڤین:
بڕیارە کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) کۆببێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی (2021) کۆببێتەوە، پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیش بڕیارە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە و پرسی پرۆژەیاسای بودجە یەکلایی بکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و لیژنەی دارایی و بەمەبەستی تەواوكردنی وردەكاریی و چاپكردنی دوا رەشنووسی پرۆژە یاساکە، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە سبەی شەممە لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
لایەنەکان باس لەوەدەکەن، کە کۆدەنگی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە هەیە و ئەگەری زۆرە بودجە ئەمڕۆ تێپەڕێنرێت.