هەڵکەوت زاهیر کێ دەستگیر کرد و چۆن ئازادکرا؟

لڤین:

پیاوێکە لە ناوەڕاستی تەمەنیدایە، هەمیشە لەگەڵ کچە لاو و شۆخەکاندا دەردەکەوێت، لە نزیک کەوتنەوە لەگەڵ خانمان توانایەکی یەکجار گەورەی هەیە، کەمترین دەرکەوتنی لەگەڵ پیاوان هەیە، ئەو پیاوە ‌هەڵکەوت زاهیرە.

لەگەڵ ئەوەی ئاواز دانەری سروودی پارتییە بەڵام لەلایەن پاراستنەوە دەستگیرکرا.

دوا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢١، هێزێکی سەر بە پاراستنی پارتی هەڵکەوت زاهیری هونەرمەند و ئاوازدانەر دەستگیرکردەکەن و تا درەنگانێکی شەو، لەلایەن یەکێک لە کچە گۆرانیبێژەکانەوە ئازادبوونی ئاشکرا دەکرێت.

هەرچەندە خۆی لە رێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئەو کچە گۆرانیبێژەوە رەتی کردەوە کە دەستگیرکرابێت بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە سەردانی ئاسایشی هەولێری کردووەو سەردانەکەشی پەیوەندی بە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کۆنسێرتێکی گەورەی هونەری بووە.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، دەستگیرکردنی هەڵکەوت زاهیر پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی سێکسی بەرپرسەکانی پارتی بووە کە لەم هەفتەیەدا بڵاوکرانەوە.

بڵاوبوونەوەی گرتە سێکسییەکان کاردانەوەی فراوانی دروستکرد، بە جۆرێک ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی لەشاری سلێمانی داوایان لە دەزگا هەواڵگرییەکانی یەکێتی و پارتی کرد دەستلە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە گرتانە هەڵبگرن.

پەیوەندیدار بە دەستگیرکردنی هەڵکەوت زاهیرەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە لڤینی وت، بەرپرسانی هەواڵگری پارتی گومانی ئەوەیان لا دروستبووە، کە گرتەکان لە رێگەی هەڵکەوت زاهیرەوە دزەیان کردبێتە دەرەوە.

بەوپێەی زۆربەی ئەو کچە هونەرمەند و دیارانەی لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە سێکسیان لەگەڵ کراوە پێشوەختە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر پەیوەندی نزیکیان هەبووە.

سەرچاوەکەی لڤین باسی لەوەکرد، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی هەڵکەوت زاهیر راستەوخۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم هاتوەتە سەر خەت رێگری کردووە لەلای پاراستن بمێنێتەوە.

هەڵکەوت زاهیر، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە نزیکە، بەو پێیەی راوێژکاری هونەریەتی.

ئەمە یەکەمجار نییە دیمەنی رووتی بەرپرسانی پارتی لەکاتی سێکس کردندا لەگەڵ کچانی ئێرانی و سووری و کچە مۆدێلەکاندا بڵاودەبێتەوە، پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کچێکی ئێرانی سەدان هەزار دۆلاری لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی پارتی وەرگرتووە تا گرتە سێکسییەکانیان بڵاو نەکاتەوە.

پاراستنی پارتی لە ریگەی کچانی شۆخ و گەنج داو بۆ بەرپرسەکانی باڵی نەیاری ناو پارتی و حیزبەکانی دەرەوەی پارتی دەنێتەوە.

تا ئێستا دەیان بەرپرس لە ناو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە ناو ئەو داوانەوە و دواتر لە ژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەکاندا تەنازولاتی گەورەی سیاسییان پێکراوە.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌رێکی لێهاتووە، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه‌، کە زۆربه‌یان له‌لایه‌ن کچە هونه‌رمه‌نده‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌ هونەرییەکانی پارتی بووە.

بەڵام کەمترین کات خۆی بە کاری حیزبییەوە سەرقاڵ دەکات، بەردەوام سەرقاڵی دەرکەوتنە لەگەڵ کچە هونەرمەندەکاندا.

هەر ئەوەش وایکردووە پاراستنی پارتی گومانی ئەوەی لێبکەن بەشێکی ئەو کچانە بۆ لە خشتە بردنی بەرپرسانی باڵەکەی مەسروور بارزانی بەکارهێنابێت، چونکە ئەوانەی گرتە سێکسییەکانیان بڵاوکرایەوە سەر بە باڵی مەسروور بارزانین.

جیا لەو کەیسەی ئێستا بۆ هەڵکەوت زاهیر کراوەتەوە، وەک ئەوەی هاوڕێکانی باسی دەکەن، کەسایەتییەکی نەرم و لەسەرخۆی هەیە، لە دانانی ئاوازی گۆرانی و موسیقا دەستێکی باڵای هەیە، بەڵام حەزێکی گەورەی لەکارکردن لەگەڵ کچانی تازە پێگەیشتوو هەیە.

ئەوانەی لەگەڵی دەردەکەون جلی نیمچە ڕووت و وروژێنەریان لەبەردایە، تەنانەت بەشێک لەو کچە گۆرانیبێژانە لە گەڵ هەڵکەوت زاهیر زۆرتر دەردەکەون تا لەگەڵ هاوسەرەکانی خۆیان، هاوشێوەی دینای گۆرانیبێژ.

دەرکەوتنی دینا لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر بە ئەندازەیەکە هەوادارانی وەک کچە هاورێی ناوی دەبەن، تەنانەت هەواڵی ئازادبوونیشی لەلایەن دیناوە لە درەنگانێکی شەودا بڵاوکرایەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button