تەقە لە بارەگای لقی ١٢ی پارتی کرا

لڤین:

چەند کەسێکی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە کرد و لەلایەن پاسەوانی بارەگەکەوە وەڵامی تەقەکەرەکان درایەوە.

لە بارەی تەقەکان و زیانەکانیەوە بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، رایگەیاند “کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو بە وتەی پاسەوانی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقە لەبارەگای لق کراوە لەلایەن ماتۆڕسکیلێک و ئوتومبێلێکی ڕەنگ سپی، چەند گوللـەیەک بەر دیواری بارەگاکە کەوتووە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، وتیشی: پاسەوانەکانی لقی دوانزەش وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە، هیچ کەسیک بەهۆی تەقەکردنەکەوە بریندار نەبووە تیمی لیکۆڵینەوەی پۆلیس و ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە.

لەماوەی رابردوودا ئەوە چەند جارێکە تەقە لە بارەگاکانی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button