كازمی داوا دەكات فشار بخرێتە سەر كۆمپانیەكان بۆ دابینكردنی پێكوتە بۆ عێراق

لڤین:

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی راسپاردوە فشار بخاتە سەر ئەو كۆمپانیانەی پێكوتەی دژە كۆرۆنا دروستەكەن تاوەكو بەشی عێراق لەو پێكوتەیە دابین بكەن.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وسەرۆكی باڵای لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی، وەزارەتی دەرەوەی عێراقی راسپاردوە لەرێگای كەناڵە سیاسی و دیپلۆماسیەكانەوە فشار بخاتە سەر كۆمپانیاكانی دروستكەری پێكوتە تاوەكو بەشی عێراقیش دابین بكەن.

رونیشیكردەوە، بەهەمان شێوە كازمی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی راسپاردوە داوا لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بكات فشار بخەنە سەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی تاوەكو پەلە بكەن لەدابینكردنی پێكوتە بۆ عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button