گرێبەستێکی 35 ساڵەیی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت
لڤین:
گرێبەستێکی 35 ساڵەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت کە لە ساڵی 2012 واژۆی کردووە.
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران، لەزاری رێکخراوەی ئێس ئێن وزە، ئاشکرای دەکات کە گرێبەستی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای شورونی ئەمریکی بۆ 35 ساڵە و لە ساڵی 2047 کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم، کە تەنیا خاوەنی 20 لە سەدی گۆڕەپانی نەوتیی سێرتایە، لە ساڵی 2012 گرێبەستێکی 35 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکایی شورون واژۆ کردووە و ساڵی 2047 کۆتایی ئەم گرێبەستەیە.
هەروەها ئەوەشی روونکردووەتەوە، کۆمپانیای شورون سەرەتا خاوەنی 80٪ی ئەم کێڵگە نەوتییە بووە، بەڵام پاشان 30٪ی بەشی خۆی بە کۆمپانیایەکی دیکە فرۆشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە گرێبەستە 50 ساڵەییەکەی هەرێم لە بواری نەوتدا ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هێشتاش کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا، بەردەوامە.