ئەم نەورۆزەش قەڵای شێروانە بێ ئامادەبوونی خەڵک ئاگری لێدەکرێتەوە
لڤین:
قائیمقامیه‌تی كه‌لار و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە بڕیاریاندا ئەم نەورۆزەش لە قەڵای شێروانە بێ ئامادەبوونی هاوڵاتیان ئاگری نەورۆز بکرێتەوە.
ئەمڕۆ لەدیوانی قایمقامیەتی قه‌زای كه‌لار، کۆبونەوەیەک بەسەرپەرشتی شەهاب حاجی ئه‌حمه‌د قائیمقامی کەلار و ئامادەبونی لایەنە ئەمنی‌و خزمەتگوزاریی‌و تەندروستیەكان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ به‌رزڕاگرتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیانه‌وه، ئاگر له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه بكرێته‌وه به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌بونی بەرپرسان‌و ھاوڵاتیان‌و نابێت هیچ قەرەباڵغیه‌ك بكرێت.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وەكراوه‌ته‌وه، کە دانانی پرسە لەناو گەڕەكەكان بەقەدەغەكراوی دەمێنێتەوە بەتایبەت دانانی خێمە بەھەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە.
له‌كۆتایدا هۆشداری درا لەوەی کە بەپێی ئامارەکان ژمارەی توشبوون بەکۆرۆنا لەھەڵکشاندایە، هەربۆیە داوا لەهاوڵاتیان کرا لە ڕۆژانی نەورۆز و ڕۆژانی دواتریش ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەرو خۆیان بە دوربگرن لەدروستكردنی قەرەباڵغی و پابەندی ڕێنماییەکان بن.