تاڵەبانی و حەکیم پرسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالیان تاوتوێ کرد

لڤین:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە یاوەری تەیمور تاقانەی بەجێماوی ئەنفال سەردانی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و هاوپەیمانێتی (عراقیون) یان کرد و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوانیان کرد لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجەی کرد لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە و داوای لە عەمار حەکیم و رەوتی حیکمە کرد پشتگیری دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی پاشماوەکانی جینۆسایدی کورد بکەن.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا تەیمور تاقانەی ئەنفال کە شایەتحاڵی پرۆسەی ئەنفال و رزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، چیرۆکی خۆی و کەسوکارەکەی گێڕایەوە کە چۆن ئەنفال کراون و بەرەو گۆڕە بەکۆمەڵەکان براون، هەروەها باسی کێشە و گرفتەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کرد لەئێستادا.

لایخۆشیەوە عەمار حەکیم وێڕای کارلێککردنی لەگەڵ خەموژانی ئەنفالکراوان، تەیموری وەک شەهیدی زیندوو ناوبرد و وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، رایگەیاند پێویستە گرنگی زیاتر بدرێت بە دۆسیەی ئەنفال و چیرۆکەکانی ئەنفال بەجۆرێک کە  نەوەکانی ئێستا و داهاتووی عێراق ئاگاداری ئەو تاوانە گەورەیەبن کە رژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی کورد کردوویەتی.

بڕیارە هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال و بەرکەوتووانی کیمیارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بکات لە بەغدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button