پۆلیسی هەولێر: دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت

لڤین:

پۆلیسی هەولێر، دانیشتوانانی شاری هەولێر و دەوروبەری لە ڕوودانی دەنگێكی بەرز ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی دانیشتوانانی شاری هەولێر و دەوروبەری شاری هەولێری کردووە، پۆلیسی هەولێر، خەڵک لە ڕوودانی دەنگێكی بەرز ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئاگاداریینامەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە: “كاتژمێر (12  بۆ 3)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات لەبەر ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button