عێراق قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی ڕاگەیاند

لڤین:

لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە 21-3-2021، بەهۆی بڵاووبونەوەی کۆرۆنا قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

بەگوێرەی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق دوای تەواوبوونی وادەی قەدەغەی هاتووچۆ، رۆژانە چێشتخانە، مۆڵ، کافێ و کافتریاکان، رێگەیان پێدەدرێت لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە تاوەكو کاتژمێر 8ـی شەو بە کراوەیی بمێننەوە.

هاوكات، رۆژانی هەینی و شەممان رێگایان پێنادرێت کاربکەن و بەکارهێنانی نێرگەلەش لە شوێنە گشتییەکان بە تەواوەتی قەدەغەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button