بە ڤیدیۆ… لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی تەقە لە خوێندکاران کرا
لڤین:
خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک گردبوونەوە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە تەقە لە خوێندکاران کرا.
ئەمڕۆ بۆ چوارەم ڕۆژ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە.
گردبوونەوەکەی خوێندکاران گرژی تێکەوت و بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەتەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە لە خوێندکاران کرا.
وەک لە ڤیدیۆ کەدا دەردەکەویت خوێندکاران له‌ناو بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدان و به راكردن دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سه‌شی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه ده‌ڵێت “له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ته‌قه ده‌كرێت”.