لە کۆتایدا سکاڵای داخستنی هەدەپە بە فەرمی تۆمارکرا

لڤین:

سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا بەکر شاهین داوای یاسایی لە دادگای دەستووری تۆمارکرد و داوای کرد کە هەدەپە دابخرێت و زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام و سەرکردەی پارتەکەش رێگری کاری سیاسیان لێبکرێت.

تاوانبارکردنەکەی هەدەپە ڕەوانەی دادگای باڵا کرا داواکاری گشتی لە سکاڵاکەدا دەڵێت، ئەندامانی هەدەپە ئامانجیان لە تێکدان و نەهێشتنی متمانەی دەوڵەتە لەلای گەلەکەی لە ڕێی لێدوان و کردەوەکانییەوە

لە بەیاننامەیەکی نوسراودا سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای باڵا بەکر شاهین ڕایگەیاند: لایەنە سیاسیەکان کە توخمێکی سەرەکی ژیانی سیاسی دیموکراتین، ئەو دامەزراوانەن کە ئامانجیانە بەشداری لە پێشکەوتنی ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگادا بکەن.

شاهین لە سکاڵاکەیدا بەگرنگیزانی کە لایەنە سیاسییەکان لەچوارچێوەی یاساکانی دیموکراسیدا ئەو ئامانجانە بەئاشتی بەدیبهێنن، لەهەمان کاتدا لەبڕگەی 68 / 3 ی دەستوور و مادەی 90 ی یاسای حزبە سیاسییەکاندا بە پێویستی زانیوە لایەنە سیاسییەکان لەچوارچێوەی دەستوور و بەندەکانی یاساکەدا درێژە بەچالاکییەکانیان بدەن.

داواکاری گشتی لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بە ماددەی 14ی دەستووری تورکیا کردووە کە  رێگری کردووە لەوەی حزبەکان “بە ئامانجی تێکدان و نەهێشتنی متمانەی دەوڵەی لەلای گەلەکەی نەهیڵیت.

دادگای دەستووری داوای داخستنی هەدەپەی کردووە و تۆمەتی ئەوەی خراوەتەپاڵ کە سەرکردەو ئەندامانی پارتی دێموکراتی گەلان بەجۆرێک ڕەفتاریان کردووە کە حوکمی دیموکراسی و جیهانی یاسا قبوڵ ناکات ، پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و ڕێکخراوە پەیوەنددارەکانی داهەڵسوکەوت بکەن بەئامانجی تێکدان و نەهێشتنی متمانەی دەوڵەت.

داواکاری گشتیەکەی سکاڵاکای لەسەر هەدەپە تۆمارکردووە هاوکات  دوای کردووە زیاتر لە 600 ئەندامی هەدەپە کاری سیاسیان لێ قەدەغە بکرێت.

لە سکاڵاکەدا داوای ئەوەشکراوە کە سەرکردە و ئەندامەکانی هەدەپە بۆ ماوەی پێنج ساڵ رێگریان لێبکرێت کاری سیایسی ئەنجام بدەن ۆاماژەی بەوشکردووە کە ناکرێت ئەو کەسانە ببنە دامەزرێنەری حزبێکی دیکە لە کاتێکدا حزبەکەی ئێستایان قەدەغە بکرێت.

پێشتریش دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، کە 108 تۆمەتبار، کە لەنێویاندا هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هەیە، پێویستە بەهۆی پشتیوانیکردن لە ڕووداوەکانی کۆبانێ سزا بدرێن و پارتەکە دابخرێت ئەگەر داواکاری گشتی ئەو کارە نەکات ئەوان خۆیان سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ داخستنی.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دادگای بۆ سزادانی عومەر فاروق گەرگەردئوغڵوی خوێندەوە کە بەخوێندنەوەی ئەو ڕیارەی دادگا کە تیایدا سزا دووساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە پەرلەمانتارەکانی هەدەپە لە ٥٦ پەرلەمانتارەوە کەمبویەوە بۆ ٥٥ پەرلەمانتار.

دوای خوێندنەوەی سزای ئەو پەرلەمانتارە پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ناو هۆڵی پەرلەمان ناڕەزاییان دەربڕی و دروشمی بەرخۆدان ژیانە بەزمانی کوردی لە ناو پەرلەماندا وتیانەوە.

دوای سکاڵاکە هەریەکە لە پەروین بوڵدان مەدحەت سنجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن: ئەوەی ڕوویدا  بێتوانایی قووڵی بەرەی حوکمڕانیی ئاکەپە – مەهەپە پیشان دەدات لە ڕووی فکرییەوە ئامانجی کۆتاییهێنانی هەدەپەیە،  لە ڕووی سیاسی و لە سندوقی دەنگداندا.

هاوسەرکانی ئەو پارتە راشیان گەیاندووە “هەدەپە نەک تەنیا پارتێک، بەڵکو فکرە ملیۆنان کەس لە دەوری ئەم بیرۆکەیە دا یەکدەگرن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button