بایدن یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات

لڤین:

کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند جۆ بایدن پلانی هەیە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بەشێوەی فەرمی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە 25ی ئازاردا ئەنجام بدات.

هەرچەندە نزیک دەبێتەوە لە دوو مانگ بە فەرمی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتووە، بەڵام لەدوای دوومانگ و پێنج رۆژ لەو کاتەوەی بە فەرمی پۆستەکەی وەرگرتووە یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، نزیکەی چوار هەفتە لە سەرۆکایەتیەکەیدا یەکەمین کۆنفرانسی هەواڵی خۆی ئەنجامدا، لە کاتێکدا یەکەم کۆنفرانسی باراک ئۆباما نزیکەی سێ هەفتە بوو دوای دەست بەکاربوونەکەی.

هەرچەندە پێشتر بایدن لە دەستپێکی سەرۆکایەتیەکەی نزیکەی 40 کۆبوونەوەی پرسیار و وەڵامی لەگەڵ پەیامنێران ئەنجامداوە، بەڵام ئەمە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا دەبێت دوای دەستبەکاربوونی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button