پارێزگای سلێمانی رێکارەکانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ئاشکراکرد
لڤین:
پارێزگای سلێمانی رێکارەکانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ئاشکراکرد و بەپێی ڕێکارەکانیش هەموو جۆرە کۆبوونەوە و ئاهەنگێک لە شوێنە داخراوەکاندا لە رۆژانی نەورۆزدا قەدەغەیە و شەقامی سالمیش بۆ ماوەی دووڕۆژ دادەخرێت.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی کۆبونەوەوە و چەند بڕیارێکیان دەکرد.
دوای کۆبونەوەکە لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا جەخترکراوەتەوە کە دەبێت هاوڵاتیان پابەند بن بە بەیانی ژمارە 10ـی وەزارەتی ناوخۆ و هەموو جۆرە کۆبوونەوە و ئاهەنگێک لە شوێنی داخراودا لە رۆژانی نەورۆزدا قەدەغەیە.
هەروەها شاڕێی سالم، لە 19 تاوەکو 21 ئازار، لە یانەی ئەندازیارانەوە تاوەکو بەردەم باخی گشتی، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەکرێت.