بە ڤیدیۆ … دەقی داواکارییەکانی کورد بۆ پارێزگای هەڵەبجە

لڤین:

پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند داواکارییەکیان لە بارەی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و دواتر بە کۆی دەنگ بڕیاردرا حکومەتی عێراقی رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.

لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ٣٣ هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو حکومەتی ناوەندی پابەندکرا رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.

لە دانیشتنەکەدا ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکارییەکانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە چەند خاڵیکدا خستەڕوو کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ئاڵا تاڵەبانی: بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بەڵێ

ئاڵا تاڵەبانی: داواکارییەکان بە کورتی ئەمانەن:

یەکەم: تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕاگەیاندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا بە شێوەیەکی ڕەسمی وەک نۆزدەیەمین پارێزگا.

دووەم: تا ئێستا بە سەدان منداڵ هەیە لە کاتی ڕاگواستنیان بۆ ئێران وون بوون، کۆمەڵێک لیست و ناو لەبەردەستماندایە، ئەم کەیسەمان لەخولی پێشووی  پەرلەمان باس کرد، بەهیواین ئیش لەسەر ئەم کەیسە بکرێت لە ڕێگەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

خاڵی سێیەم: بابەتی قەرەبووەکانە، زیاتر لە یاسایەک هەیە کە ئاماژەمان پێداوە بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوان بە هۆی ڕژێمی پێشوو بەڵام تا ئێستا قوربانیەکانی هەڵەبجە هیچ قەرەبوویەکیان وەرنەگرتووە، جەنابی سەرۆک ئێمە ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی کردوە و سوپاسیان ئەکەین کە وەڵامێکی ئەرێنیان یاوینەتەوە، لە هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە قوربانییەکانی چەکی کیمیایی هەیە، ئەو نەخۆشخانەیە پێویستی بە چاودێری و پێداویستی و ئامێر هەیە، سوپاسی لیژنەی تەندروستی دەکەم و هیوادارم ئێوە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی لەڕووی دەرمان و ئامێرەوە هاوکاریی نەخۆشخانەی  هەڵەبجە بکەن، زۆر سوپاس

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: سوپاس، ئەگەر یارمەتیم بەن، پێشنیاری سەرۆکایەتییە، داوا لە پەرلەمانتاران دەکەین دەنگ بدەن لەسەر پابەندبوونی حکومەت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا، لەم بۆنەیەدا وەک ڕێزێک بۆ شەهیدەکان و خێزانەکانیان، پابەندبوونی حکومەت بە تەواوکردنی ڕێکارەکان، بەپێی ئەو زانیاریانەی گەشتووە بە دەست سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێشتر ئەنجومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر داوە، بەڵێ … ئێمە،….. داوا لە حکومەت دەکەین ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا تەواوبکات …… بەڵێ، داوا لە خوشکان و برایان دەکەم لە پەرلەمان هاوسۆز بن لەگەڵ هەڵەبجە و نەوەکانی هەڵەبجە دەنگ بدەن لەسەر ئەم دەقە: “پێویستە حکومەت ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا تەواو بکات” داوا لە پەرلەمانتاران دەکەم دەنگ بدەن….. بەڵێ.. دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئێوە و پەسەندکرا، وابزانم بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.. بەڵێ پەسەندکرا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button