ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند کۆگایەکی چەک لە دەوروبەری دیمەشق
لڤین:
ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشق هێرشی کردە سەر چەند کۆگایەکی چەک و بەرگریی ئاسمانیی سوریاش دەڵێت وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.
ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل کۆگاکانی چەکی گروپەچەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لەناو شوێنێکی سەربازیی ڕژێمی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کردووەتە ئامانج.
لای خۆشیەوە ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە هێزەكانی بەرگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەك موشەكی ئیسرائیلیان لە ئاسمانی دیمەشق خستووەتەخوارەوە و وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
هاوكات سەرچاوە میدیاییەكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بە ئەوەكرد هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی چەند ئامانجێكی سوریای بۆردومان كردووە، بەڵام هێشتا زانیاریی لە بارەی زیانەکانەوە نییە.