لە بارەی هێرشکردنە سەر شیرین ئەمین فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

فراکسیۆنی یەکێتی لە بارەی هێرشکردنە سەر شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان، لە ناو پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو قسانەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە ناو پەرلەمان کردی، پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو “هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان”ە.

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا کە تایبەت بوو بە پرسی هەڵەبجە، لەكاتی وەرگرتنی وتەی ئەندامانی پەرلەماندا شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، لە كاتی پێشكەشكردنی وتەكانی ڕایگەیاند: “ئەو فڕۆكەوانەی كە هەڵەبجەی كیمیاباران كرد، لەلایەن جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەکێتییەوە ئازاد كراوە” ئەمەش كاردانەوەی پەرلەمانتارانی یەکێتی لێكەوتەوە و ئاڵۆزیی دروستبوو.

دواتریش شیرین ئەمین، وتی: هێرش و پەلاماریان كردووەتە سەر، لەو بارەیەوە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان ‏ ‏

لە دانیشتنی تایبەت بە یادی سی وسێ ساڵە كیمیابارانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە تەركیزمان لەسەر قوربانیانی هەڵەبجە و هەنگاوەكانی خزمەتكردنی ئەو شارە زوڵملێكراوە، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كە پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو، لە بری پێشنیاز بۆ خزمەتكردنی شارەكەو سەركۆنەی رژێمی بەعس، پەلاماری ڕابەر و رەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال سیمبولی ئازادی و شۆڕش و قوربانیدانی دا. ‏‎

ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا، هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوەو نە هێرشیاركردووەتە سەری.

بێگومان هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان گەیشتووە بە ئاستێک کە هیچ ئەدەبیاتێکی سیاسی تێدا ڕەچاو ناکرێت؛ هاوکات ئێمە لەوە تێدەگەین کە گەلی عێراق لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیک دەبێتەوە و ئەم خۆ بەپاڵەوانکردنانەش ئامانجەکەی ڕوونە.

دووبارە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کەسێک پەلاماری ئەو پەرلەمانتارەی نەداوە، گرتە ڤیدیۆکانیش شایەتی وتەکانمانن.

لێرەوە رایدەگەیەنین هەموو ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان هاوهەڵوێستن لەسەر ڕاگرتنی بێڕێزیکردن بە شکۆی گەلانی عێراق جەنابی سەرۆک مام جەلال، وە هەر ناو هێنان و دیمەنێکیش دەلالەتە لە هەموو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. ‏‎بۆ راگرتنی پێشویەكان لەناو هۆڵی پەرلەمان بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێكاری گرتووتە بەرو بۆ ئەو كاتە رێگری لێكراوە بێتەوە ناو ئەو دانیشتنەی پەرلەمانەوە. ‏‎بۆیە ئەم ڕەفتارە نامەسئولانە هیچ خزمەتێک بە پرسی هەڵەبجە و قوربانیان ئەو مەرگەساتە ناکات.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button