ئاڵۆزیی و خۆپیشاندان لە نەجەف بەردەوامە

لڤین:

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاڵۆزیی و خۆپیشاندان لە نەجەف بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری شارەکەیان دەکەن.

ماوەی سێ ڕۆژە خەڵکی نەجەف، دەڕژێنە سەر شەقامەکان و لە نزیک بینای پارێزگای نەجەف، خۆپیشاندان دەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لوئەی یاسر، پارێزگاری نەجەف، دەکەن، لە خۆپیشاندانەکانیشدا ئاڵۆزیی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستدەبێت و تائێستاش دەیان کەس بە هۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.

دوێنێش خۆپیشاندەران ئاگریان لەسەر شەقامەکان کردەوە و ژمارەیەک رێگا داخران و توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، پارێزگاری نەجەف-یش لە لێدوانێکدا بێ ئەوەی ناویان بهێنێت هەندێک لایەنی سیاسی، تۆمەتبارکرد بەوەی، پارە بە خەڵک دەدەن و دەیانبەنە شوێنی خۆپیشاندانەکان.

جگە لە نەجەف لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، خۆپیشاندان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی، بابل، دیوانییە، زیقار و موسەننا دەکرێت و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری شارەکانیان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button