پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی لەبارەی هەڵەبجە بەسەر حکومەتدا سەپاند
لڤین:
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاریدا حکومەتی عێراقی رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو حکومەتی ناوەندی پابەندکرا رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ٣٣ هەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، پێشتریش هەرێمی کوردستا بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەیدەرکردووە.