وێنه بڵاونهكراوهكهی سه‌رۆك و هاوسه‌رۆك

ره‌نگبێ ته‌نها داواكاریی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا ئه‌وه بووبێت كه ئاماده نییه ته‌نها بۆ (وێنه‌گرتن) دیدار بكات و ده‌بێ ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بێت وه‌كو دوو هێزی شه‌ریك له حوكمڕانیدا، باسی كێشه‌كانی نێوان خۆیان بكه‌ن. نوقته سه‌ری دێڕ.
*
له‌شكرێكی پڕچه‌ك و پڕ پاره‌ی مێدیای ئه‌منی له هه‌ردوولا كه‌وتنه‌خۆ كه چۆن دانیشن شانامه له‌باره‌ی پێشمه‌رج و پاشمهرجهكانی ئه‌م دیداره سیاسییه بهۆننه‌وه؛ هه‌ر لایه ده‌یویست بیكاته ده‌ستكه‌وتی خۆی! لایه‌ك ده‌یویست بڵێ ها قسه‌ی خۆمان برده‌سه‌ر و، لایه‌كه‌ی دیكه‌ش دیگووت بۆ دهستماچكردن فه‌رموون بۆ كۆشكی پادشا! شێخ مه‌حمودی حهفیدزادهش سه‌لامه‌ت بێت كه نه‌ده‌بوایه چاكه‌كه‌ی وا هه‌ڕاج بكات و گه‌یاندییه گوێی سوڵتانی كه‌ڕیش! وایكرد كه هه‌وڵه‌كه هه‌ر له منداڵداندا له‌بار بچێ و رووی دنیا نه‌بینێ.
*
خۆ ئه‌گه‌ر كوردستان وڵاتێكی دیموكرات بایه (چونكه هه‌ڵبژاردن پێوه‌ری دیموكراسی نییه) قسه‌یه‌كی سلێمان دهمیرهڵم پێیه كه ده‌یگووت:”له دیموكراسییه‌كاندا چاره كۆتایی نایه‌ت”، كه‌چی پێده‌چێ حوكمڕانیی كوردستان ئه‌سیری ده‌ستی پۆپۆلیزمێكی سیاسی بووبێت كه خه‌ریكه وه‌كو قوبرسییهكان بڵێن:”چاره له بێچارهییدایه.” چونكه بۆ ئه‌وان (نان) له شه‌ڕدایه و بۆ فه‌قیر و هه‌ژاریش له به‌رماوه‌ی شێر!
*
راستییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له جیاتی كۆپی پهیستكردنی (نووسراو)ی به‌رپرسێك له باره‌گای بارزانییه‌وه و گه‌مه‌كردن به وشه‌كانی، ده‌یانتوانی بهپرسانهتر مامه‌ڵه بكه‌ن و به راگه‌یه‌ندراوێك په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئه‌و دیداره ده‌ربڕن و هیوا بخوازن كه ئه‌مه ته‌عبیر له بۆچوونی باره‌گا نه‌كات!
*
سەرباری ئەوەی کە بارەگا خۆی لەو نووسراوە نەکردە خاوەن و دیار بوو لەکوێڕا ھاتووە، بەڵام نەتوانرا وەزعەکە بەئاقارێکی دیکەدا ببردرێت. یەکێتی تۆپێكی وایان لابوو كه زۆر به ئاسانی ههڵدهدرایهوه گۆڕه‌پانی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه رووی نه‌دا، بگره به هه‌وڵی بێوچانی هه‌ردوولا ئاستی شه‌ڕه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌وه گه‌یانده ناوگه‌ڵ!
*
زوو یان دره‌نگ ئه‌و دیداره هه‌ر روو ده‌دات، ئه‌گه‌رچی له‌ناو یه‌كێتی و پارتیش كه‌سانێك هه‌بن خه‌ریكی تهوركاری بن، به‌ڵام ئه‌و وه‌زعه به‌و له‌نگییه هه‌تا سه‌ر رێ ناكات و به‌رده‌وام نابێت. به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان حوكم ده‌كات كه دانیشن. به‌س جارێ پێده‌چێ هه‌ندێك كۆنه قه‌رز مابن كه ساف نه‌كراون. ره‌نگبێ ئه‌خیره‌ن شته‌كه وا بێ به‌ها بكرێ كه له زه‌ینی خه‌ڵكدا، ته‌نها حوكمی وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافیی بمێنێت. یان ھەندێکیش پێیانوابێ کە فۆتۆشۆپە!
