داواکاری گشتیی لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆجالان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
داواکاری گشتیی بوورسا، لەبارەی گیان لەدەستدانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانییکراو پەکەکە ڕایگەیاند، تەندروستییەکی باشی هەیە و نابێت گوێ لەو دەنگۆیانە بگیرێت کە بڵاوکراونەتەوە.

نوسینگەی داواکاری گشتی بوورسا لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، ئەو کە تاوانبارە لە ئێستادا لە دەزگای چاکسازی داخراوی ئاسایشی جۆری ئێفی ئیمرالی زیندانییە.

نوسینگەی داواکاری گشتی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئۆجالان گیانی لەدەستداوە و وتی”لە سەر هەندێک ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ناڕاست بۆ ئەوە کراوە کە مردووە، بەڵێ‌م لە ژیاندا ماوە و تەندروستی باشە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button