شەریف عەلی باپیر: قسەکانی من لەسەر باوکم و کۆمەڵ حساب نییە

لڤین:

کورێکی عەلی باپیر دوای کاردانەوەی بزوتنەوەی گۆرآن لەسەر قسەیەکی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو ئەندامی کۆمەڵ نییە تا قسەکانیلەسەر ئەو حزبە هەژمار بکرێت.

شەریف عەلی باپیر، کوڕی سەرۆکی کۆمەڵ روونکردنەوە لەسەر قسەکانی دەدات و دەڵێت “ھەر شتێك بڵێم، لەوپەڕی قەناعەت و دڵسۆزیمەوە سەرچاوە دەگرێ. کەم و زۆر نە پەیوەندی بە بابمەوە ھەیە، نە منیش ئەندامی (کۆمەڵ)م تا لەسەر ھیچ لایەکیان حیساب بکرێ”.

ئەو لە دواین قسەی لەسەر جوڵە و کارە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە کاردانەوەی لێکەوتەوە دەڵێت: بەردەوام بە پەرۆشەوە بە موڕاعاتکردنی ئەدەبەوە بابەتەکانم دەنووسم، ئەمما چۆن لێکدەدرێنەوە ئەوە بەرپرسیارییەتی بەرامبەرە.

ئەو بە بیریشی دەهێنێتەوە: جەنابی کاك نەوشیروان (بە ڕەحمەت بێ) ھەموو ھەوڵێکی بۆ ئەوە بوو مرۆڤ ئازاد بێت و ڕەخنە بگرێ، زۆر ڕقیشی لە پێداھەڵگووتران و موجامەلە بوو!

ئەوەش دوای ئەوەهات کە دوینێ رایگەیاندبوو ” کاك عومەر لە قسەکانیدا دەیویست ھەڵەو شکستە سیاسییەکانی بکاتە ماڵ لەسەر ھەموو ئۆپۆزیسیۆن و دەنگە ناڕازییەکانی ناو گۆڕان! بەڵام بەرھەمی ئەم جۆرە سیاسەتە، لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا دەیکاتە نزیکترین ھاوڕێی کاك محەمدی حاجی مەحمود”.

دوای ئەو قسانە کاردانەوەی توندی لە لای هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان دروستبوو هێرشی توند کرایە سەر سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button