ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان شەش تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ٣٥٣ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا و گیان لە دەستدانی شەش تووشبووشی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا رایگەیاند ٦١٣٥ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە بەوەش کۆی ژمارەی پشکنینەکان تا ئێستا گەیشتووەتە  ملیۆنێک و ٢٨٥ هەزار و ٥٦٣پشکنین.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە لەو ٢٤ کاتژمێرەدا ٣٥٣ تووشبویینوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە وەش کۆی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١١٣هەزازر و ٤٥٧ تووشبوو.

راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا ٢٠١ کەس لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە بەوەش کۆی ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٨٨٤ کەس.

لەبارەی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە رایگەیاندووە شەس تووشبوو گیانیان لەدەستداوە کە دووکەس لە سلێمانی وسێ کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە ئیدارەی راپەڕین بووەم بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەرەتای بڵآوبونەوەی ڤایرۆسەکە گەیشتە ٣٥٧٤ کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button