شاندی هەرێم ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغداد
لڤین:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد دەکات به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق.
جوتیار عادل، ئەمڕۆ بە رۆژنامەوانانی رایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات”.
ئەو وتیشی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئاماده‌كراوه له قۆناغی كۆتاییدایه، هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندی ده‌بێت و له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌پێی پلانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بودجه‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرێت و پرۆژه و خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
جوتیار عادل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان داهات و خه‌رجیه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت و به‌مزوانه‌ش پرۆژه‌یاساكه ئاماده ده‌كرێت.