ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی لەسەر کوڕەکەی موحسین فەخریزادە تاقیکرایەوە

لڤین:

قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران بۆ کوڕی زانای ناوەکی موحسین فەخریزادە کە لە ماوەی رابردوو کوژرا تاقیدەکرێتەوە.

لە مەراسیمی ئاشکراکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران  کە ئەمرۆ سێشەممە لە وەزارەتی بەرگری ئێران ئەنجام درا، محەمەد کەریمی، بەڕێوەبەری پرۆژەی ڤاکسینی فەخرە و هەریەک لە وەزیری بەرگری و وەزیری تەندروستی ئێرانی تیایدا ئامادەبوون.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڤاکسینەکەی ئێران وتی “لەسەرەتای پەتای کۆرۆناوە بە هێزی کاری تایبەتمەند و بە ئەزموون کاری کردووە، ژێرخانێکی تایبەتمەندی گونجاو لەگەڵ هەوڵەکانی موحسین فەخریزادە (کە سەرۆکی تیرۆرکراوی ڕێکخراو) کاری کردووە و هەوڵی تایبەتیداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە”.

محەمەد کەریمی وتیشی: توێژینەوە و پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆڤید 19 لە مانگی ئازاری 2020 دەستی پێکرد و ئەم ڤایرۆسەی لە نمونەی 35 هەزار نەخۆشانی ئێرانی وەرگرتووە لە ڕێگەی چەند تاقیکردنەوەیەکی جۆراوجۆرەوە بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە، کاندیدی ڤاکسینی کۆڤید 19 بۆ بەرهەمهێنانی ئەزموونی لە مانگی حوزەیرانی 2020 دەستنیشان کرا.

بەڕێوەبەری پرۆژەی فەخرە، ئاماژەی بەوشکرد: دوای ئەوەی پشکنینی تاقیگە و ئاژەڵەکان بۆ سەر زیاتر لە 650 ئاژەڵی جۆری مشک و کەروێشک و بەراز و مەیمونی کرا، کوتانەکە بە سەلامەتی و کاریگەر سەلمێنرا و ڤاکسینەکە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان کرا.

هاوکات وتیشی ، دیزاین و دروستکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی بەرفراوان بۆ کوتان دەستی پێکردووە، بەخێرایی جێبەجێ دەکرێت و هیوادارین لەهاویندا بچێتە ناو بەرهەمهێنانەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button