وەزیری دەرەوەی ئێران: هەندێک حەز بە یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکەن
لڤین:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند هەندێک حەزیان بە یادکردنەوەی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ناکەن و ئێستاش دەیانەوێت باس لە رەفتاری هەێمی ناشیرین بکەن.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە 33هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند: هەندێک حەز بەیادکردنەوەی ئەو کارەساتە ناکەن بەتایبەت ئەوانەی لە ڕۆژئاوا کیمیای کوشندەیان بۆ سەدام دابینکرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا دەشڵێت: زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی بێتاوان کیمیاباران کران و گیانیان لە دەست دا، هێشتا دەتانەوێت باس لە ” ڕەفتاری هەرێمی ناشرین ” بکەن؟ لە کۆتایی تویتەکەشیدا نوسویەتی بێشەرم.