میت: بەرپرسێکی پەکەکەمان لە سوریا دەستگیرکرد و گواستمانەوە بۆ تورکیا
لڤین:
دەزگای هەواڵگری میتی سەر بە حکومەتی تورکیا رایگەیاند کە بەرپرسێکی سەربازی پەکەکەیان لە سوریا دەستگیرکردووە و دواتر گواستویانەتەوە بۆ تورکیا.
میتی تورکیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو کەسە رایگەیاندوو و ناوی ئیبراهیم بابات بە (شێخ گایی) ناسراوە و فەرماندە بووە لە لقی سوریای پەکەکە.
ئەوەشی راگەیاندووە ئەو کەسە لە ساڵی 2011دا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بووە، باسی لە پلانی خۆیانی دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیای بەدرێژایی سنوری سوریا و تورکیا کردووە.
دەزگای هەواڵگریی میت ئەوەی ئاشکرا کردووە تیمەکەیان لە شەودا دزەیان کردبووە ناو ناوچەی سووریا و ئیبراهیم بابات فەرماندەی لیوای شەهید جەمشیت-یان بە زیندوویی لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بە دیل گرتووە.
میت ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە لە ساڵی 2011وە لە شاری جزیرە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و لە هەفتانین-ی دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، لە ساڵی 2017 پاش مانەوەی لە زاپ بۆ ماوەیەک بەرەو سوریا ۆرشتووە و وەک فەرماندەی گروپ دەستنیشان کراوە.
تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکراتی چەندین گروپی سیخوڕیان لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکراکردووە کە کاریان بۆ تورکیا کردووە و دانپێدانانەکانیشی بڵاو کردونەتەوە.
ماوەی رابردوش تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە شەنگال بڵاوکردەوە بەڵام دواتر پەکەکە ئاشکرایکرد ئەو کەسە پێش ماوەیەک لە دەستگیرکردنی پەیوەندی بە پەکەکەوە نەماوە.