پاپا و بایدن لەبارەی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان دژی یەک وەستانەوە

لڤین:

دوای ئەوەی ڤاتیکان ڕایگەیاند، قەشەکان ناتوانن هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکان بەرەکەتدار بکەن، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئەو جۆرە هاوسەرگیریە.  

جێن ساکی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دایگەیاند: بایدن هیچ وەڵامێکی تایبەتی بۆ لێدوانی ڤاتیکان پێ نییە ، بەڵام ئەو ڕوانگە کۆنەی خۆی بۆ هاوسەرگیریی هاوڕەگەزەکان نەگۆڕیوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتیسی: بایدن هێشتا باوەڕی پێیەتی و پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزەکان دەکات، دەزانن و ماوەیەکی زۆرە ئەو پشتیوانی ئەو کارە دەکات .

پێشتر ئەنجومەنی باوەڕو ئیمان لە ڤاتیکان ڕایگەیاند بوو پڕۆژە و پێشنیار هەیە لەلایەن هەندێک بازنەی کەنیسەوە لەسەر پێشکەشکردنی بەرەکەت بۆ جووتبوونی هاوڕەگەزبازەکان، وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا کەنیسە دەسەڵاتی هەیە بۆ پێدانی بەرەکەت نەخێرە.

ئەنجومەنەکە لەبارەی هۆکاری رەتکردنەوەکە روونیکردووەتەوە ئەگەر ئەو کەسانە جێگیریش بن، نەتوانراوە بە “هاوسەرگیریی” ناوبنرێ” وەک  وەک چۆن لەنێوان ژن و پیاوێکدا کە ژیانێکی نوێیان لێ لەدایک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button