مەسرور بارزانی: هیوادارم بتوانین لە داهاتوودا بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە بکەین
لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند هیوادارە لە داهاتوودا، بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ( 33)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەپەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: هیوادارم لە داهاتوودا، بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەین.
ئەو بەبیری هێناوەتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی پرد و ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە پارێزگای هەڵەبجە داوە.
مەسرور بارزانی ئەوەشی وتووە: هەڵەبجە بووەتە ناسنامە و سیمبوڵی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە جیهاندا، بۆیە پێویستە هەمیشە یادی شەهید و قوربانییانی ئەم تاوانە، زیندوو ڕابگرین و هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەم تاوانە مەزنە بکاتەوە.