سەرۆکایەتی یەکێتی: له‌ئه‌مڕۆدا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غداده
لڤین:
سه‌رۆكایەتی یه‌كێتیی رایانگەیاند له‌ئه‌مڕۆدا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غداده، بۆیه پێویسته په‌نا بۆ زمانێكی ھاوبه‌شی نیشتمانی ببرێت هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ لابردنی بەربەستەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ تێپەراندنی دۆخەکە.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی له ده‌باشان پێشوازییان كرد له برۆنۆ ئوبێر، باڵێۆزی فەڕەنسا له عێراق و ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتی فەڕەنسا له ھه‌رێمی كوردستانکرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كراوە ده‌رباره‌ی دوایین پێشھات و گۆڕانكارییه سیاسی، ئابوری، ئه‌منییه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو و رێوشوێنه‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ھاوسه‌رۆكان خواستی حزبەکەیان دوپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستورییانه‌ی كێشه داراییه‌كان و پرسه نیشتمانییه‌كان و جەختیانکردەوە لەوەی له‌ئه‌مڕۆدا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدایه، بۆیه پێویسته په‌نا بۆ زمانێكی ھاوبه‌شی نیشتمانی ببرێت.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، هە‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی پرسی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان و په‌رۆشی و بڕیاری یه‌كێتیی دوپاتكرایه‌وه بۆ چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زیی له پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌تر بۆ هاوڵاتیان.