حسێن یەزدان پەنا: هێزمان دژی پەکەکە نەجوڵاندووە بەڵام سەرچاوە سروشتیەکان دەپارێزین

لڤین:

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، کە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان بەرەو سیدەکان و شەنگال. بەڵام دەڵێت سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێم بکەوێتە بەر هەڕەشە، ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنیان.

حسێن یەزدان پەنا، دەڵێت: بونیاتنان گرنگترە، تا ژمارەی هێزەکان، ژمارەی هێزەکانی سوپای میللی زۆر لەهەزار چەکدار زیاترە، بەڵام ئەو هەزار کەسە تەنها لەباشوری کوردستانن. ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێگەیەکی بەهێز و جەماوەرێکی زۆرمان هەیە، گەر توانای مادی و چەک و تەقەمەنی گەورەمان هەبووایە، دەتوانین لە قۆناغی یەکەمدا، ژمارەکە بگەیەنینە ٥ هەزار کەس و لەقۆناغی دووەمدا، ژمارەکە بۆ ١٠ هەزار کەس زیاد بکەین.

ئەو رەتیدەکاتەوە پارتی هاوکاری ماددیان بکات و دەڵێیت: ئەوە تەنها پڕوپاگەندەیە دژی ئێمە و هەرێم دەکرێت، با ڕوونی بکەمەوە، پێویست دەکات حکومەتی هەرێم پاڵپشتیمان بکات، پێویستە هاوپەیمانان پاڵپشتی دارایی و تەقەمەنی ئێمە بکات، بەڵام بەداخەوە، بەهۆکاری سادە، هاوکاری ئێمە ناکرێت، چونکە هێزەکانی ئێمە هەڵقوڵاوی دوو شەڕی گەورەن، شەڕی داعش، شەڕی مێژوویی پردێ، کاتێک سوپای عێراق و ئێران بەرەو پردێ هاتن، ئێمە یەک لەو هێزانە بووین، ڕۆڵمان لە تێکشکاندنیان هەبوو، بەڵام وەک ئاماژەم پێکرد، بابەتی هاوکاری ئێمە، بەشێکی بۆ دژایەتی هەرێم و بەشەکەی تری بۆ دژایەتی ئێمەیە.

یەزدان پەنا  رەتیدەکاتەوە بوبنە پاشکۆی پارتی و دەڵێت “ئەمە هەڵەی گەورەیە، ئێمە خەریکی ئەنجامدانی ئەرکی نەتەوەین، کاتێک مەلا مستەفای بارزانی لە ناوەڕاستی ساڵانی چلەکان ڕۆیشت بۆ کۆماری کوردستان و بووە جەنەراڵ و گەورەترین ڕۆڵی لەپاراستنی ئەو کۆمارە بینی، ئایا بووە پاشکۆ؟ نە، گەر پاشکۆیەتی بریتی بێت لەگیانبازی بۆ پاراستنی نیشتیمانمان، جا لەهەرکوێ بێت و لەهەر پارچەیەک بێت، پاشکۆیەتی جێی شانازیە، کوردستان بەیەک نیشتیمان و کورد بەیەک نەتەوە دەبینین”.

ئەو لەبارەی پاراستنی بیرە نوتیەکانی گوێڕ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەڵێت “ئێمە ئەرکمان هەیە، خاکی هەرێم، سنوری هەرێم، پایتەختی هەرێم، خەڵکی هەرێم، سەرچاوە مادی و سروشتیەکانی، لەهەر کوێ و لەلایەن هەر هێزێکەوە بەر هەڕەشە بکەوێت، ئێمە لەوێین”.

ئەو دەڵێت ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە کە هێزیان بەرەو شەنگال جوڵاندبێت بۆ شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە بە بانگەشەی میدیاکانی ئیتیلاعات دەزانێت بە مەبەستی شێواندنی ناوبانگیان و دەشڵێت: ئێمە ڕووبەڕووی ئەو پڕوپاگەندە ناڕاستانە بووینەتەوە، پێشتر پڕوپاگەندە کرا، گوایە هێزەکانی ئێمە چوونەتە هەولێر بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، وتراوە براونەتە سیدەکان بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە، وتراوە براونەتە شەنگال ئەمانە درۆ و ناراستن، ئەوە پڕوپاگەندەی ئیتیلاعاتی ئێرانن، ئەو کارانە ئەرکی ئێمە نیە و داواشمان لێنەکراوە، نە هەریمیش پێویستی بە ئێمەیە تا ئەو ڕۆڵە بگێڕین.

سەرۆکی پارتی ئازادی وتیشی: نێوانمان لەگەڵ پەکەکە ئاساییە، بەڵام لە دوو شتی گرنگدا، سنورمان تۆخە لەگەڵ پەکەکە، ئەو سیاسەتەی پەکەکە پیادەی دەکات بۆ دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان و بڕوای بە دەوڵەت ی کوردی نیە، پێیوایە نابێت، ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا بەش بکرێن، ئێمە بەڕاشکاوی دژی ئەو سیاسەتەین.

ئەو دەشڵێت: لەگەڵ ئەو کارەی پەکەکە نین، هێزەکانی خۆی کۆبکاتەوە بۆ فشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان، یاخود بۆ دژایەتی لایەنێکی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم، جا هەر لایەنێک بێت، ئەمە ئەرکی هێزی کوردی پارچەکانی تر نیە، ئێمە نابێت ململانێیی یەکتری بکەین، ئێمە دەبێت بەهەموومانەوە، ئەم خانۆچکەیە بپارێزین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button