چوار ساختەکاری دۆلار لە سۆران دەستگیرکران
لڤین:
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دەستگیركردنی چوار كەسی لەسنورەكەدا بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی دۆلاری ساختەراگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە قەزای سۆران بڵاوكرایەوە: دوای ئاگاداركردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سۆران لەلایەن سێ هاوڵاتی لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان كەوا هەریەكەیان بری(٥٠$)دۆلاری ساختەیان وەرگرتووە، دەست بەجێ بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: بەزووترین كات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكرێت كە سێ كەسیان دانیشتوی شاری هەولێر بوون بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستگیركران، ئەوكەسانەی دەستگیركراون بەناوەكانی (ك،خ،ع)و(ا،ق،ف)و(ك،ص،ك)وە تۆمەتباری چوارەم كەناوی (ب،ا،ف) لە دەرەوەی وڵات بوو كاری هاوردەكردنی دراوە ساختەكان بوو.
پۆلیسی سۆران ئەوەشی ئاشکراکرد:ئەو کەسەی لەدەرەوەی وڵات ژیاوە توانرا بگەڕێندرێتەوە و بەهاوكاری ئاسایش و پۆلیس لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیر کاتوە و دەستیش بەسەر بڕی (٥٦٥٠$)دۆلاری ساختەدا گیراوە.