لاهور شێخ جەنگی:

مەرجی مانەوەی یەکێتی لە حکومەتدا جێبەجێکردنی لامەرکەزییە

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بەم شێوازی سیاسەتکردنەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت زەرەرمەندی یەکەم تیایدا میللەت دەبێت، ئاشکراشیکرد مەرجی مانەوەی یەکێتی لە حکومەتدا جێبەجێکردنی لامەرکەزییە.

لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی، لەگەڵ کۆمەڵە و رێکخراو و سەندیکاکانی سەر بە مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی حزبەکەی بوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری سیاسیی یەکێتیی لەسەر کۆی پرسەکانی تایبەت بە دۆخی سیاسی و ئابوریی عێراق و هەرێمی کوردستان و خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتیەوە بۆ کادرانی رێکخراوەکان خرایەڕوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی و ڕۆڵ و پێگەی کورد لە نەخشەی عێراق کرا “بە گرتنەبەری سیاسەتێکی ژیرانە و حەکیمانە بە جۆرێک کە سەنگ و قورسایی کورد لە بەغداد بەهێز بکەین، چونکە بەم شێوازی سیاسەتکردنەی کە ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت زەرەرمەندی یەکەم تیایدا میللەتەکەمان دەبێت”.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە گرنگیی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد کرد لەسەر بودجە و دووپاتیکردەوە “ڕێککەوتنەکەمان تەنیا بۆ بودجە نابێت، بەڵکو چەندین کێشەی ترمان هەیە لەسەرویانەوە کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، کە ئەویش لە ڕێگەی پەنابردنە بەر دەستوور و خەباتی سیاسی و پارلەمانییەوە چارەسەر دەبێت”.

هەر لەو کۆبونەوەیە هاوسەرۆکی یەکێتی باسی مەلەفی نەوتی هەرێمی کرد وتی “شەفافیەتی تێدا نییە و پێویستە چاکسازییەکی تەواوی تێدا بکرێت” یەکێتی باوەڕی وایە کە مەلەفی نەوت بە بەغدادەوە ببەسترێتەوە.

تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبونەوەیە باس لە پرسی لامەرکەزیی کراو لاهور شێخ جەنگی وتی: لامەرکەزی قەوارەی هەرێم بەهێز دەکات و یەکسانی و هاوسەنگی لە نێوان سەرجەم پارێزگاکان درووست دەکات و لەو ڕێگەیەشەوە خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیانی هەرێم دەکرێت هەر بۆیە سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە کە مەرجی مانەوەمانە لەم کابینەیەدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button