دژی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک خۆپیشاندانە

لڤین:
له به‌رده‌م باره‌گای پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی لە که‌رکوک، دژی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک خۆپیشاندانە.
بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندەران ڕێگای کەرکوک – هەولێریان داخستووە، داوادەکەن ئەو بینای پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی لە که‌رکوک، ڕادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان نەکرێتەوە و ئەو حزبە نەگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک.
میدیاکانی پارتی باس لەوەدەکەن کە ئەو هاوڵاتیانەی خۆپیشاندانەکەیان ڕێکخستووە سەر بە حەشدی شەعبین.