بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: پێویستە رێککارەکانی خۆپارێزیی توندتر بکرێن

لڤین: بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا لە سلێمانی ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا ترسناک نییە، بەڵام ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا زیادیان کردووە و ئێستا پێویسترە رێککارەکانی خۆپارێزیی توندتر بکرێن.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “جێبەجێکردنی رێکارەکان لە هەموو کات، ئێستا پێویسترە و پێشمان باشە وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککارەکان توندتر بکەنەوە”.

وتیشی: “راستە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا زیادیکردووە، بەڵام ئێمە بە گوێرەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ لەناو نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا قسە دەکەین، تا ئێستا لە سلێمانی ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا ترسناک نییە”.

لەبارەی کاریگەری ڤاکسنیی کۆرۆناش لەسەر ئەو کەسانەی وەریانگرتووە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەی ئاشکراکرد، “تائێستا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند و پزیشکانی تەندرووستی ڤاکیسن-یان وەرگرتووە هیچ نیشانەیەکی لاوەکییان تیادا دەرنەکەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button