لە سنوری پێنجوێن خۆپیشاندانە و ڕێگای سلێمانی داخرا

لڤین: بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دانیشتوانی چەند گوندێکی سنوری قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیانکرد و ڕێگای سلێمانی – پێنجوێنیان داخست.
دانیشتوانی هەریەکە لە گوندهكانی (خڕنوک، جۆمەرەسی، سیامێوە، زەنگیسەر و بۆڕیدەر) دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی و نەبوونی ڕێگای هاتووچۆ بۆ گوندەکانیان ڕێگای سەرەکی نێوان سلێمانی – پێنجوێنیان داخست و داوا لە بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن ئاوڕ لە ناوچەکەیان بدەنەوە و کێشەکانیان بۆ چەرەسەر بکەن.