دەرگای دامەزراندن کرایەوە دەتوانیت فۆڕم پڕبکەیتەوە

لڤین: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەرگای دامەزراندنی بۆ ژمارەیەک لە دەرچوانی زانکۆ کردەوە و ئەوانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن لە ئەمڕۆ وە تا 10 ڕۆژی دیکە فۆڕم پڕ بکەنەوە.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری – ژمێریاری) بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

وەزارەتەکە ڕوونیکردوەتەوە کە پێویستە ئەوانەی فۆرمی دامەزراندنەکە پڕدەکەنەوە، تەمەنیان لە نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕێكەوتی 15/3/2021 تا ڕێكەوتی 25/3/2021.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرم کلیک لەم لینکە بکە:
https://docs.google.com/forms/d/1-B1Y0tw1Rri-pqeOGB2hL5y8eJE4I8XGpCd34YBoAIc/viewform?edit_requested=true&fbclid=IwAR2_sOfQxTX8-5rltHJhRLxGNQ-vYbZPb_uHMu7mhJogXHFe0cS0q11IY5E

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button