کازمی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوە
لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردن و چۆنیەتی دەنگدانی هاوڵاتییانی دەرەوە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ مستەفا کازمی، خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق لادرا.
سبەی دووشەممە، 15 ی ئازار پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى کە بەشێک لەفراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەرى تەواودەکرێت. جەخت لەوەکراوەتەوە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.